سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گوتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا كه هه‌فته‌یه‌كه دنیا چاوی له‌سه‌رییه‌تی، ڕای گه‌یاند، هه‌رگیز ئێران ناتوانێ چه‌كه‌ی ئه‌تۆمی هه‌بێت و كه‌ی بمانه‌وێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیان كراوه، هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا ڕێچكه‌ی ستراتیژیی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا كرد و هه‌مان قسه‌ی پێشووی خۆی دووباره كرده‌وه، ئه‌مه خراپرترین رێككه‌وتنه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا واژوو كرابێت، چونكه ڕێگه‌ی به‌و وڵاته دا سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌زێنن.
تره‌مپ ئاشكرای ده‌كات، ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕێگه‌ی تۆقاندنی پشكنه‌ره‌كانه‌وه، نه‌یاهێشتووه ته‌واوی كێڵگه و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بپشكنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و وڵاته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئاشتی بقۆزنه‌وه، بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كاریان هێناوه و له بنه‌ماكانی لایان داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له ستراتیژییه‌تێكی نوێ كرد به‌رامبه‌ر ئێران، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ئێران نابێ بگات به چه‌كی ناووكی و ده‌بێ سزا به‌سه‌ر سوپای پاسداران بدرێ و به سوپایه‌كی پیس ناوی بردووه كه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر خه‌رج كردووه.
پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو كرابووه‌وه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، بۆیه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری سوپاسالاری سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
له 26 ئادار/مارس تا دووی نیسان/ئه‌پریل، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چین، رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له شاری لۆزانی سویسرا به‌رده‌وام بوون له گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران، تا رۆژی دووی نیسان/ئه‌پریل به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و گه‌یشتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێرانیان به رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران ڕاگه‌یاند. ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ماوه‌یه‌كی 18 مانگی به‌رپرسانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هات، كه له گفۆتوگۆ و دانوستاندنی به‌رده‌وامدا بوون له شاره‌كانی جنێڤ، ڤییه‌نا، نیویۆرك، لۆزان.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له كوره ئه‌تۆمی فۆردۆ بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ستێنرا، كوره‌ی ئه‌تۆمی ئاراك ته‌نیا ئاوی قورسی لێ هه‌ڵده‌گیرێ و له كووره‌ی ئه‌تۆمی باكوری ئه‌سفه‌هان بۆ بواری ئاشتی و به‌ڕێژه‌ی 3.67% پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام ده‌درێت. هاوكات ئێران واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی دێنێت، له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی دنیا گه‌مارۆی ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، له‌و ڕێككه‌وتنه په‌شیمانه و له گوتارێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌وه خراپترین ڕێككه‌وتن بووه كرابێت و له مانگی نیسانی ڕابردوو داوای پێداچوونه‌وه‌ی كرد، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كرد نوێنه‌ره‌كه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای پشكنینی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئێران بكات.
پێشتر هێدێر نۆوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ند نه‌بووه به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه، واشنتن سووره له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پشكنینی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان و داوا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ناوكی ده‌كات بڕیاری له‌سه‌ر بدات و گوتی: ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، هێشتا جێی پێداچوونه‌وه‌یه و دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ جارێكی تر چاودێری بكرێ و ئێمه هێشتا چاومان له‌وه‌یه كه ئاژانسی ئه‌تۆمی بۆ وزه‌ی ناوكی پشكنینی خۆی له‌سه‌ر ڕاستیی ئه‌وه ده‌ربخات كه ئایا ئه‌وان پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه.