نزیكەی 200 كەس لە ڕێگەی چەمچەماڵ-سلێمانی بوونەتە قوربانی

:: PM:07:31:12/02/2018 ‌
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەمال- سلێمانی، هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداو سێ كەسێكیش بە سەختی برینداربوون، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردووش تەنیا لەو ڕێگەیەدا 26 كەس گیانیان لە دەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 12ی شوبات، كاروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆی لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ - سلێمانی، لە نزیك "كانی شەیتان" چوار كەس بونە قوربانی.

زیاتر گوتی، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە كە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تاكسیی و بارهەڵگرێك بووە، یەكێك لە سەرنشینەكان گیانی لە دەستداوە و سیانی تریش برینداربوون.

هاوكات بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆكەی چەمچەماڵ لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ 91 ڕووداو تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش 29 پێكدادان و 40 وەرگەڕان و 11 شێلان هەبووە.

بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە 26 كەس گیانی لە دەستداوە و 151 برینداریش هەبووە، زۆربەی ڕووداوەكانیش لەسەر ڕێگەی سەرەكی سلێمانی بووە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم