دووگیانیی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی دووەم)

:: PM:03:00:22/11/2016 ‌
 
دوای ئامادەبوونی ئافرەت بەشێوەیەكی تەندروست ئیتر كاتی پیتاندنی هێلكە و منداڵی دووانە دەست پێ دەكات.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" هەفتەی دووەم ڕوون دەكاتەوە دەڵێت، "دایكی بەڕێز منداڵدانت (رەحمت) ناوپۆشی خۆی فڕێ دەدات لەم هەفتەیە خۆی ئامادە دەكات بۆ وەرگرتنی كۆرپەڵە، هێلكە یان چەند هێلكەیەك لەناو هێلكەدان پێ دەگات و ئامادە دەكرێت بۆ دەرچوونی یەكێكیان یان دووانیان.

هەروەها دەڵێ، ئەگەر بێت و  هێلكە بەتەواوی پێ بگات، ئەوا دوو هێلكە بەیەكەوە دەنێرێت بەو هۆیەشەوە منداڵ دووانە یان (جمك) دەبێ.

ئاماژە بەوەش دەدا، كە لەم هەفتەیە بۆ ئەوانەی ئارەزووی منداڵی جمك دەكەن، چەند ڕێنوێنییەك هەیە پێویستە ڕەچاوی بكەن، هەرچەند منداڵی جمك بەشێكی پەیوەستە بە بۆماوەزانی دایك یان باوك.

گرنگترین ڕێنوێنییەكان بریتییە لە خواردنی (هێلكە، گۆشتی باڵندە، ماسی) زۆرترین ڕێژەی ئاو بخۆرەوە و لە ڕۆژێكدا هەشت پەرداخ ئاو بێت، هەروەها ئەو وەرزشانە مەكە كە كاریگەری لەسەر پشتت هەیە، بەڵكو هەوڵ بدە بە ڕێگەدا بڕۆیت بۆ ماوەی 30 خولەكی ڕۆژانە.

لەبارەی جووتبوونەوە هیچ كێشەیەكت نییە، تەنیا پێویستە لەبار و دۆخێكی ئارام بێت، بەڵام زۆر خواردنی ئاو جارێكی تر گرنگترە لە زۆر شت، دەبێت میزت سپی بێت بەهۆی زۆر ئاو خواردنەوە.

لە هەفتەی داهاتوو دكتۆرە گوڵاڵە لەسەر چۆنیەتیی ماوەی دەسپێكی سكپڕی و شێوازی حیسابكردنی سكپڕی، ڕوونكردنەوەی پێویستتان پێشكەش دەكات، خوێنەری ئەم زنجیرە ڕێنوێنییە پزیشكییە بن، لەبارەی پرۆسەی دووگیانبوون و منداڵبوون.



وشە - رامیار جەواد