ئاژانسی جێبه‌جێكردنی یاسا له ئه‌وروپا
"یۆرۆپول" له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه كه له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هێزه ئه‌وروپای كردووه‌ته بنكه‌یه‌كی لۆجستی بۆ كڕینی چه‌ك و كێشكردنی خه‌ڵك بۆ ڕیزه‌كانی.
به‌شی "تیرۆریی ئیتنی و گه‌نده‌ڵی و جیابوونه‌وه‌ی" یۆرۆپول له ڕاپۆرتی ناوه‌ڕاستی 2018 له باره‌ی "تیرۆر"ه‌وه ئاماژه‌ی داوه، په‌كه‌كه به فره‌وانی له وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ڵك چه‌كدار ده‌كات و بۆ ڕیزه‌كانی خۆی ڕایان ده‌كێشێت.
ئاماژه‌ی داوه، په‌كه‌كه ئه‌وروپای كردووه‌ته بنكه‌یه‌كی لۆجستی و كڕینی چه‌ك و به‌سه‌ربازكردنی خه‌ڵك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو فڕه‌نسا "كۆمه‌ڵه‌ی جه‌وانێن كوردی" قه‌ده‌غه كردووه، به تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كدار ناردنی بۆ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و بردنی گه‌نجانی كورد بۆ ڕیزی په‌كه‌كه، دوای باوه‌ڕهێنان به گه‌نجه‌كان ده‌برێنه سه‌ربازگه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌رمینیا و ئێران و عێراق مه‌شقیان پێ ده‌كرێ و دواتر وه‌ك چه‌كداری حزبه‌كه ده‌برێنه شه‌ڕه‌كانه‌وه، بۆیه فڕه‌نسا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌كدار ده‌كرێن و ده‌برێنه ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه.
په‌كه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه وه‌ك ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی" هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌و حزبه له 1984ه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له شه‌ڕدایه و تا ئێسته له شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه 40 هه‌زار كه‌س كوژراوه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.