ئاگەدارییەكی بەپەلە خوێنبەخشان فریای بكەون

:: AM:10:51:10/07/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن ئاگەدارییەكی بەپەلە ئاراستەی خوێنبەخشانی شاری هەولێر دەكات بەپەلە سەردانی بانكی خوێن بكەن بەهۆی بوونی پێویست بۆ خوێن و ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتییەك.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی تەمووز/ یۆلیۆ، سالار حاجی پادشا ئەندامی كۆمەڵەی خوێنبەخشان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە شەوی ڕابردوو هیچ نەخۆشخانەیەك نەماوە بۆ بەدەستهێنانی خوێنی جۆری Bناقس سەردانی نەكەین، نییە.

ئەو خوێنبەخشە گوتی، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت و نەخۆشەكەش خوێنی B ناقسە، بۆیە داوا لە خوێنبەخشان دەكەین گیانی ئەو هاووڵاتییە ڕزگار بكەن.

لە ئاگەدارییەكی بانكی خوێنی لقی هەولێریش هاتووە، بانگەوازێكی بەپەلە نەخۆشێك بە ناوی (س ف م) كە جۆری خوێنی B Neg و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی دەگمەن پێویستی بە ژمارەیەكی زۆر یەكەی خوێن هەیە.

بانكی خوێن ئاشكرای كردووە، بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە پێویستیان بەخوێنی زۆر هەیە، بۆیە داوا لە خوێنبەخشانی جۆرێ B ناقس دەكەن بە زووترین كات سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ رزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشە.

ئەو ئاگەدارییەی بانكی خوێن لە كاتێكدایە جۆری خوێنی B-  یەكێكە لە خوێنە كەمەكان و بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی جیهانی %3 هاووڵاتییان هەڵگری ئەو خوێنەن.



وشە - رامیار جەواد