دزێك دوای ئەنجامدانی سێ تاوان گیرا

:: PM:03:04:10/07/2018 ‌
دوای ئەوەی پۆلیس ئاگەدار كرانەوە بە بوونی چەند ڕووداوێكی دزی لە چەند شوێنێكی گشتی، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی لە ماوەیەكی كەم تۆمەتبار بگرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی تەمووز/ یۆلیۆ، ڕائید ئومێد عارەب عەبدوڵا ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باكور بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی چەندان سكاڵا تۆمار كرا لەبارەی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكان، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە.

ئەفسەرەكەی پۆلیس ئاشكرای كردووە، لە ماوەیەكی كەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و لە بۆسەیەكدا بیگرین.

تۆمەتبار ناوی (ئـ. ا. ح)ە و تەمەنی 31 ساڵە، دوای گرتنی ددانی نا بە تاوانەكەی كە هەڵسابوو بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكان، كەلوپەلی دزراو بریتی بوون لە بڕێكی زۆر پارە و مۆبایل لە بەرامبەر دادگای هەولێر و ئێستە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە، دادوەر بڕیاری دا بەبەندكرنی تۆمەتبار بە پێی مادە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی.



وشە - رامیار جەواد