به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ى ئاب، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 42 پله و نزمترینی 26 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 41 پله و نزمترینی 26 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 41 و 25 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 43 و 29 دا ده‌بن.