میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگریی ئێران و سووریا، دواجار هه‌ردوو وڵاته‌كه ڕێككه‌وتنێكی سه‌ربازییان واژوو كرد.
هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ئاژانسی
ڕۆیته‌رزه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و نووسراوه، دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا و به‌رپرسانی باڵی وڵاته‌كه كۆ بووه‌وه.
دواتر حاته‌می له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی سووریا دیدارێكی ساز كردووه و له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی هێزی سه‌ربازی هه‌ردوو وڵاته‌كه ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام داوه.
میدیاكانی ئێران ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه نه‌داوه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێز و میلیشیاكانی له سووریا كرد.
له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د، ئێران هێزه‌كانی له سووریا بڵاوه پێ كردووه و دژی چه‌كدارانی توندڕۆ پاڵپشتی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كات.
سووریا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی لێ هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س كوژران و زیاتر له 12 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی وڵاتانی تر بوون، ڕووسیا و ئێرانیش پشتگیری جه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن.