سه‌رۆكی تیمی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن، ئاشكرای كرد پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی حكوومه‌تێكی به‌هێز و ته‌كنۆكرات بێ و هه‌موو هێزه‌كانیش له ژێر فه‌رمانده‌یی به‌غدا بمێننه‌وه و نابێ هێزی سه‌ر به ئێران له عێراق بمێنن، چونكه شه‌ڕی مه‌زه‌وی قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
پۆل برێمه‌ر حاكمی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هیواداره هه‌ڵوێستی ڕوون له عه‌بدولمه‌هدی ببینێ، تا پشتیوانییه‌كانی بۆ حكوومه‌ته‌كه زیاتر بكات، به گشتی پێویسته عێراق وڵاتێكی ئازاد بێ و دوور بێ له هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی دوژمنی ئه‌مه‌ریكان و مه‌به‌ستم هێزه‌كانی سه‌ر ئێرانه.
زیاتر گوتی، نامه‌وێ له‌جیاتی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا قسه بكه‌م، به‌ڵام واشنتن پشتیوانی له حكوومه‌تی نوێ ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێز و ته‌كنۆكرات بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی برێمه‌ر ڕوونی كرده‌وه، پێشتر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا ڕای گه‌یاندووه كه نایه‌وێ ئێران له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن باڵاده‌ست بێ و هێزی هه‌بێت، بۆیه ئێسته حكوومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌نگاوێكی گرنگدایه و پێویسته بیهاوێژێت، یه‌كه‌م شتیش بریتییه له كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كان و میلیشیاكان له ژێر فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌غدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ده‌بێ هه‌موو هێزه شه‌رعییه‌كان له ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراق بن، ئه‌مه ئه‌و هێزانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م كاره پێویست نه‌بێ، به‌ڵام بۆ داهاتووی حكوومه‌ته‌كه مه‌ترسیداره و هه‌میشه مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر عێراق بوونی ده‌بێ، چونكه ئێرانییه‌كان به فره‌وانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، جه‌نگی مه‌زه‌وی و ئیتنی به‌رده‌وامی هه‌بێ له عێراق، ئه‌مه‌یش له ڕێی پشتیوانیكردنی چه‌ندان گرووپی میلیشیاكانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.