ئه‌ندامێكی سه‌ركرایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی داهاتوو كۆتایی به چه‌رمه‌سه‌ری و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌كه‌ی ئێسته و حكوومه‌تی ڕابردووه بهێنێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئاینده‌مان باش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، فاروق عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی داهاتوو له كاتێكدا ده‌ست به‌كارده‌بێت كه كۆمه‌ڵێك قه‌یران و گرفت له كابینه‌ی ڕابردوو دروست بووه و به‌جێ هێڵدراوه به‌بێ چاره‌سه‌ركردن.
زیاتر گوتى، حكوومه‌تی داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌ندێ به‌رنامه و سیاسه‌تی كابینه‌ی ڕابردوو به‌كاربهێنێت، تووشی گرف ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێ سیاسه‌تی نوێ دابڕێژێت و قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، پێوه‌ندی سیاسیه ناوخۆیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئاینده‌مان له ڕابردوومان باشتر ده‌بێت.
گوتیشی، تا ئێسته وه‌ك كۆمه‌ڵ بڕیارمان نه‌داوه له حكوومه‌ت به‌شداربین یان نا، وه‌فدی لایه‌نی براوه‌ش سه‌ردانی كۆمه‌ڵیان نه‌كردووه، به‌ڵام له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت به باش ده‌ڵێین باش و به خراپیش ده‌ڵێین خراپ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی