به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ئاسمان له نیمچه هه‌وره‌وه بۆ بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌نگه شه‌پۆلی باران بارینه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان یمچه هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران له‌ناو شار و له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت، دواتر له دوای نیوه‌ڕۆوه ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه، پله‌ی گه‌رما ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان سروشتی ده‌بێت و له نێوان سێ تا 15 پله‌ی سیلزی ده‌بێت.
سبه‌ی هه‌ینی، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ كات بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆرێت، ته‌نیا له پارێزگای دهۆك نه‌بێت كه ئاسمان له وچه شاخاوییه‌كانیدا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.