دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ نه‌خۆشبوون و باشنه‌بوونی دۆخی ته‌ندروستی گه‌ڕانده‌وه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وه‌ك وه‌ڵامێك دوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شانازی خوشكی بڵاوكرده‌وه كه له هاوینه‌هه‌واری دووكانن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر بۆ ڕۆژنامه‌وانان هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند و گوتی"هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ته‌ندروستی زۆر باش نییه، بۆیه ئێسته به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناكات".
ئاماژه‌ی دا، هیوادارین هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به زوویی چاك ببێته‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌عدی پیره، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سكرتێری پێشووی یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، دوو وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خوشكی له شارۆكه‌ی دووكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه ئه‌و به‌وشێوه‌یه نییه كه دۆخی ته‌ندروستی زۆرباش نه‌بێ و باری ته‌ندروستی ناجێگیر بێت.