پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا ده‌ست پێ بكات، جارێكی تر له به‌شی شاخی گۆیژه‌وه به‌هۆی پڕۆژه‌ی چاڤی لاند كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت, پڕۆژه‌كه قورس‌تر ده‌بێت به‌هۆی چاڤی لانده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، زیاد كاكه‌ڕه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی چاڤی لاند كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ شه‌قامی 100 سلێمانی مه‌تری دروست ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌وه جارێكی تر كێشه له جێبه‌جێكردنی دروست ده‌بێت و ده‌ڵێ: "چوار ساڵ پێش ئێسته‌ش ئه‌و كێشه‌یه دروست بوو".
ئه‌وه‌شی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاڤی لاند تا بناری شاخه‌كه ڕۆیشتووه و له كاتێكدا 21 هه‌زار مه‌تر له‌و ناوه‌نده‌دا به زیاده‌وه وه‌رگیراوه و كه‌س نازانێ چۆن وه‌ری گرتووه و داواكاری گشتیش له‌سه‌ری ئاگادار كراوه‌ته‌وه و به‌ده‌ر له زه‌وی پڕۆژه‌كه، ئه‌و زیاده‌یه وای كردووه پڕۆژه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی قورس‌تر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، به درێژایی پڕۆژه‌ی چاڤی لاند له بری شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌نیا 19مه‌تر ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له شاخه‌كه ببڕێت، ئه‌وه‌ش كاره‌كه قورس‌تر ده‌كات و بودجه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاووڵاتییان به‌راوردی نێوان شاری هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن كه له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری ته‌واو بووه و ده‌ست به 150 مه‌تری كراوه و پلان بۆ دوایین قۆناغه‌كانی پشتێنی سه‌وز داده‌نرێ كه 200 مه‌تریی له‌گه‌ڵدایه، كه‌چی له سلێمانی هێشتا گرفته‌كانی به‌رده‌م ته‌واوبوونی 100 مه‌تری نابڕێنه‌وه.
زیاد كاكه‌ڕه‌زا خستییه ڕوو، ناكرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی و گرنگی وه‌ك شه‌قامی 100 مه‌تری كێشه دروست بكرێت، به‌هۆی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌هلییه‌وه، ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له پرۆژه‌ی چاڤی لاند كراوه، چووه‌ته سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و به ته‌واوبوونی به‌شێكی زۆری گرفته‌كانی قه‌ره‌باڵغیی شه‌قام كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ئێسته شاری سلێمانی یه‌كێكه له جه‌نجاڵترین شاره‌كان له ڕووی شه‌قامه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی