دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 40 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، 40 ساڵ به‌سه‌ر حوكمی مه‌لاكان له ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ، به مانای 40 ساڵ له شكست و گه‌نده‌ڵی و ڕه‌شبگیری و توندڕۆیی دێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له
تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی ، 40 ساڵ گه‌نده‌ڵی و ڕه‌شبگیری و پشتیوانی تیرۆر و ئه‌مڕۆ یادی 40 ساڵی شكستی ڕژێمی ئێرانه و ئێرانییه‌كان ساڵانێكی زۆره به ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه‌وه ده‌ناڵێنن و شیاوی داهاتوویه‌كی زۆر باشتر و گه‌شه‌سه‌ندوو ترن. تره‌مپ تویته‌كانی به زمانی فارسی نووسیبوو و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
هاوكات جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، 40 ساڵه ئێران له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی شكسته و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خواست و ویستی گه‌لی ئێران ده‌كات كه ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕێ و سیسته‌م و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه دیاری بكات.
كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ناكۆكی توند له نێوانیان هه‌یه، به‌هۆی به‌رده‌وامی په‌ره‌دان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن تاران و پشتیوانی له حزبوڵا و گرووپه‌كانی تر له ناوچه‌كه، كه ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی ئه‌وانه وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هاته ده‌ره‌وه و سزاكانی به‌سه‌ر تاران سه‌پانده‌وه.