10 سوودی سێوی سەوز

:: PM:05:34:17/02/2019 ‌
سێوی سەوز مەودایەكی فراوانی هەیە بۆ سوود گەیاندن بە پێست و تەندروستی لەش، بە بەراورد بە سێوی سوور، سێوی سەوز زیاتر ترشن بۆ زۆر مەبەستی پیشەسازی و خۆراك بەكاردەهێنرێت وەك دروستكردنی "مەی و  شیرینی". سێوی سەوز لە پێستێكی بریقەدار پێكدێت لەگەڵ پێكهاتەیەكی پر لە ئاو كە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدەن. چەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش لێرەدا باس لە سوود و گرنگییەكانی سێوی سەوز دەكەین.

یەكەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراكی، گرنگترین سوودەكانی سێوی سەوز ئەوەیە كە ناوەرۆكێكی باشی ریشاڵی خۆراكی تێدایە یارمەتی چالاكی ریخۆلەكان دەدات بەمشێوەیەش سیستەمی هەرسی باشتر دەكات.

دووەم: یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەدات.

سێیەم: سێوی سەوز هیچ جۆرە چەوریەكی زیانبەخشی تێدا نیە بەئاسانی دەتوانرێت بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش بەكاربهێنرێت و هەستی تێربوون زیاد دەكات.

چوارەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی سێوی سەوز بوونی ریشاڵی خۆراكییە، بوونی ئەم ریشاڵانە لە خۆراك و لە لەشدا یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدەن بە تایبەتی كۆڵسترۆڵی خراپ كە زیان بەلەش دەگەیەنێت.

پێنجەم: هەرسكردن باشتر دەكات، ئەگەر خۆراكی قورست خوارد و گەدەت توانایی هەرسكردنی ئەم خۆراكەی نەبوو دەتوانیت سێوێكی سەوز بخۆیت چونكە خواردنی سێوی سەوز لەم كاتەدا یارمەتی هەرسكردن دەدات.

شەشەم: كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی جگەر، سێوی سەوز هەروەها گرفتەكانی جگەر كەم دەكاتەوە.

حەوتەم: رێگە لە سكچوون دەگرێت، سێوی سەوز چەندان پێكهاتەی گرنگی تێدایە بۆ لەش و رێگە لە سكچوون دەگرێت ئەمەش زیاتر بەهۆی (ترشی مالیك) روودەدات، چونكە ئەم ترشە یارمەتی كەمكردنەوەی بەدهەرسی دەدات.

هەشتەم: دژەئۆكسید، سێوی سەوز فلاڤۆنۆیدسی تێدایە كە جۆرێكە لە دژەئۆكسید كە رێگە لە شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان و زیانی  DNA دەگرێت.

نۆیەم: كۆنتۆڵی ئارەزووی خواردن دەكات، سێوی سەوز ترشی ئەمینی تێدایە كە یارمەتی ئارەزووی خواردن دەدات، ئەگەر ئارەزووی خواردنت كەم بوو بەهۆی نارێكی ریخۆڵەكانەوە ئەوە دەتوانیت پێش نانخواردن سێوی سەوز بخۆیت.

دەیەم: وزە، سێوی سەوز بەخشەری وزەن. كاربۆهیدراتیان تێدایە باشن بۆ ئەو كەسانەی كە رۆژان چالاكی جەستەی ئەنجام دەدەن.



وشە - ئاوات ئازاد