کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوا خرا

:: AM:11:46:18/02/2019 ‌
سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد،بەمەبەستی ڕەخساندنی بەشداری هەمووانبڕیاردرا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ،  بۆ سەعات سێی دوای نیوەڕۆ دوابخرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی شوبات، ڕێڤنگ هرووری سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، زۆرینەی فڕاكسیۆنەكان كۆكن و دەبێت كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەیەكەوە پێشنیاریان كرد كۆبوونەوەكە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدات.

سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان گوتی، دانیشتنەكە بڕیاری لێدراوە و دەبێت بكرێت.

سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكەن جگە لە یەكێتی، ئەمڕۆش كۆبوونەوەی حزبەكەیان هەیە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی خۆیان لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان بدەن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئاستەنگی بەردەم كۆبوونەوەكە تا ئێستە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كە لەناو خۆیان لە سەر كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕێكنەكەوتوون.






وشە - رامیار جەواد