دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌لیكسانده‌ر دێكرۆ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا گه‌یشته به‌غدا بڕیاره دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ئه‌مشه‌و سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌لیسكانده‌ر وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ده‌ستى به دیداره‌كانى كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، بڕیاره دواى ته‌واوكردنى سه‌ردانه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا به سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه.
هه‌ولێر ئێسته بووه‌ته ناوه‌ندێكى دیپلۆماسیی گرنگى وڵاتان و له‌ماوه‌ى ڕابردوویشدا چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى ته‌ناهیی و سیاسیی وڵاتان سه‌ردانى ئه‌و شاره‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا كۆبوونه‌ته‌وه. هاوكات به‌لجیكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه و له ڕابردوویش چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكى ئه‌و وڵاته سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.