ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له سووریاوه دزه ده‌كه‌نه ناو خاكى عێراق، له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ى سه‌ر به موته‌قه‌دا سه‌دڕ ده‌كه‌ونه شه‌ڕ و پێكدادان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم"ى ئاشكرا كردووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار، به‌ڵام چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایشى كردووه دوو له تیرۆریستانى داعش له رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ى چه‌كدارى سه‌رایا كوژراون.
دواى ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات له به‌رى سووریا له كۆتایى نزیك ده‌بێته‌وه و رێكخراوى تیرۆریستى داعش ناوچه‌یه‌كى كه‌م به‌ده‌ست ماوه، بۆیه حكوومه‌تى عێراق مه‌ترسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد چه‌كدارانى داعش دزه بكه‌نه ناو خاكى عێراق.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له به‌رپرسانى عێراق نكۆڵیان له‌وه كردووه داعش بتوانێ دووباره له سنوورى عێراقه‌وه دزه بكات، هه‌روه‌ها قایمقامى شارۆكه‌ى قائیمى سه‌ر سنوورى سووریا ئاشكراى كردبوو نزیكه‌ى 10 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ى سنوورى سووریا كراون، كه‌چى به‌پێى زانیارییه‌كانى میلیشیا شیعه‌كه هه‌ندێك له چه‌كدارانى داعش له‌هه‌وڵى دزه‌كردن بۆ ناو خاكى عێراق به‌رده‌وامن.