ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كرد، كۆنگره‌ی وارشۆ كه به سه‌رپه‌رشتی و ده‌سپێشخه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، پلانێكی تری واشنتنه بۆ جیاكردنه‌وه و كێشانی هێل به سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ململانێكان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیا گوتی، له كۆنگره‌ی وارشۆ كه به ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سترا، هیچ یه‌كێك له یاریكه‌ره هه‌رێمییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌ییان نه‌بوو، وه‌كو ئێران و توركیا و لبنان و سووریا و عێراق و فه‌له‌ستین، كه زۆرینه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دایه، جیا له‌وانه چین و ڕووسیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌وروپایش به‌شدار نه‌بوون، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپایش به نوێنه‌رایه‌تی لاواز چوونه ناو كۆنگره‌كه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه به سه‌رپه‌رشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه واشنتن هه‌وڵی كێشانی هێلی نوێی ململانێ و نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه زیاتر به‌ره‌و ناكۆكی و ململانێ ببات.
زاخارۆڤا ڕوونی كرده‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی وارشۆ، هه‌وڵێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان تا سیاسه‌تی واشنتن به‌رانبه‌ر به تاران جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌یش كێشه‌ی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات و لێكه‌وتی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.