لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلا دەكرێنەوە

:: AM:10:57:19/02/2019 ‌
بەگوێرەی ناوەڕۆكی رێككەوتنی هاوپەیمانی سائیروون و فەتج لە بارەی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەكان، دەرگا بۆ فالح فەیاز دەكرێتەوە و عال عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش سەر پشك دەكرێت لەوەی كێ كاندید بكات.
حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشكرای كرد كە بەگوێرەی ناوەڕۆكی رێككەوتانی فەتح و سائیروون لە بارەی وەزارەتی ناوخۆ، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی عادل عەبدولمەهدی تەواو ئازاد بێت لەوەی كێ كاندید دەكات بۆ ئەو پۆستە و پۆستە بەتاڵەكانی تری كابینەی حكوومەتەكەی لە دانیشتنە سەرەتاكانی خولی نوێی پەرلەمان.
گوتی "هاوپەیمانی فەتح و سائیروون لەسەر ئەوەش رێككەوتوون كە رێز لە بڕیاری عەبدولمەهدی بگرن ئەگەر فالح فەیاز كاندید بكاتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ یانیش نا، بۆیە ئەمە چانسێكی ترە بۆ فەیاز".

رێككەوتنەكەی فەتح و سائیروون دەگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەم پێنجی ئەم مانگە كە لە بەغدا كۆبوونەوە و بەدوایدا كۆبوونەوەی تریش ئەنجام درا.

جێی باسە كابینەی حكوومەتەكەی عەبدولمەهدی لە 24ی ئۆكتۆبەری رابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە متمانە بە 14 وەزیری درا، دواتریش پێنج وەزیری تر بە جیا جیا متمانەیان پێدرا و وەزیری پەروەردە دەستی لەكار كشاندەوە، لە ئێستە جگە لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ كە كێشەی قوڵی لەسەر هەیە لەنێوان هادی عامری سەركردەی هاوپەیمانی فەتح و موقتەدا سەدر سەركردەی هاوپەیمانی سائیروون، ئەوا وەزارەتەكانی داد و پەروەردەش بێ وەزارەتن و چاوەڕوان دەكرێت لە خولی دووەمی دانیشتنەكانی پەرلەمان كۆتایی بەو پرسە بهێنرێت.



وشە - فه‌رمان سادق