دوێنێ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، لایه‌نه‌كانیش ده‌ڵێن، په‌رله‌مان ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و له ماوه‌ی مانگێكدا حكوومه‌ت پێك ده‌هێنرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، شاخه‌وان ره‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌مڕۆوه په‌رله‌مان ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت: به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن و دواتر له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێت، پاشان ورده‌كاریی پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆ ده‌كرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه شوان كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی گران بوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بوو، دوای دیاریكردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای دیاریكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، له دانیشتنێكدا یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێت و دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان ده‌درێت و حكوومه‌ت پێك ده‌هێنرێت، هه‌موو ئه‌و كارانه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئه‌نجام ده‌درێن.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ڕاسپێرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: له ماوه‌ی مانگێكدا پێویسته حكوومه‌ت پێك بهێنرێ، ئه‌گه‌ر نه‌كرا 10 ڕۆژی بۆ درێژ ده‌كرێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی