گۆڕان داوای ڕاگرتنی هەڵمەتی ڕاگەیاندن لە یەكێتی دەكات

:: PM:06:56:20/02/2019 ‌
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، ئەو هەڵمەتەی بەرپرسانی یەكێتی لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستیان پێ كردووە زۆر كۆن بووە و "هیوادارین بیوەستێنن".

نەسرەدین مەحموود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە "وشە"ی راگەیاند، لە هەموو دنیا گفتوگۆ و رێككەوتن چارەسەری كێشەكان دەكات و تەنیا بە گفتوگۆ دەتوانین چارەسەری ئەو كێشانە بكەین كە روو دەدەن.

زیاتر گوتی، ئێمە وەك بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتنێكمان لەگەڵ لایەنی براوە كردووە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بۆیە لایەنی تریش ئازادن لە وەی بێنە ناو رێككەوتنەكانەوە بۆ ئەوەی پێكهێنانی حكوومەت خێراتر بكرێت.

بەرپرسەكەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونی كردەوە كە هەندێك كەس لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا باسی رێككەوتنەكەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دەكەن كە كۆتایی دنیابێت كە لەراستیدا وانییە، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە هەڵمەتەی لەلایەن یەكێتییەوە دەست پێ كراوە رابگیرێن، چونكە خزمەت بە دۆخەكە ناكات.

ئەو لێدوانەی بەرپرسەكەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە رۆژی 18ی شوباتی2019 پارتی و یەكێتی لە پیرمام رێككەوتنی سیاسی نێوانیان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم واژوو كرد، بەڵام هێشتا یەكێتی لەگەڵ پارتی رێكنەكەوتووە.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم