بنه‌ماكانی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی بنچینه‌ی بنه‌ماكانی ڕه‌فتاری دیپلۆماسین، ته‌نانه‌ت بنه‌ماكانی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك ته‌نیا بنه‌ماكانی هه‌ڵسووڕانی ڕه‌فتاری دیپلۆماسی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو جۆره‌كانی تری ڕه‌فتاری تایبه‌ت به زۆربه‌ی كاره‌كان ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كارێك بنه‌مای ڕه‌فتاری هه‌بێت و له كه‌سانی تر جیای بكاته‌وه كه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بواره نادروسته و ناكرێت لێی ده‌ربچن، به پێچه‌وانه‌وه شه‌ره‌فی پیشه‌كه‌ی پێشێل كردووه، بۆیه ده‌كرێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر ڕه‌فتارێكی پێشێلكراو و دوور له بنه‌مای ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی.
بنه‌ماكانی ڕه‌فتاری دیپلۆماسی
ئه‌مانه كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كن ئه‌و كردارانه‌ی پێی ده‌گوترێ (ڕێوڕه‌سمه‌كان) و پێویسته بگیرێنه‌به‌ر، دیاری ده‌كات له بۆنه كه‌سی و فه‌رمییه‌كاندا، به مه‌رجێك یه‌كێك له لایه‌نه‌كان كه‌سێكی دیپلۆماسی یان كاسایه‌تییه‌كی فه‌رمی یاخۆ ئاسایی بێت، ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی لێهاتوویی "ئه‌ته‌كێت" كۆ ده‌كرێته‌وه و به‌كار دێت له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنی كه‌سه فه‌رمی و ئاساییه‌كاندا، بۆ به ده‌رخستنی هه‌ستێكی به‌رز له پاڵ بنه‌ماكانی موجامه‌له، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی خۆشی له دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بۆنه دڵخۆشكه‌ره‌كاندا و ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و خه‌میش له بۆنه ناخۆشه‌كاندا.
بنه‌ماكانی ڕه‌فتاری دیپلۆماسی پێك دێت له (پرۆتۆكۆڵ – ئه‌ته‌كێت – ئادابی موجامه‌له)
پرۆتۆكۆڵ
وشه‌ی "پرۆتۆكۆڵ" دوو مانای هه‌یه، له پێگه‌ی یاساییدا به ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه ده‌كرێت كه په‌یمانێك ته‌واو ده‌كات یان هه‌مواری ده‌كات، له مانای دیپلۆماسیشدا ئه‌و چه‌مكه ئاماژه به كۆمه‌ڵه یاسا‌و ڕێكار و په‌یماننامه و رێوڕه‌سمێك ده‌كات كه پێوه‌ندی به نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه.
پرۆتۆكۆڵ بریتییه له كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و سنووری داریكراو كه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پرۆتۆكۆڵ بریتییه له كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و سنووری داریكراو كه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن. یا ڕێوڕه‌سمه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له بۆنه جیاوازه‌كاندا، یاخۆ ڕێوڕه‌سمی گۆڕینه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له نێوان وڵاتاندا و چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی باڵوێز و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی پێوه‌ندی تایبه‌ت به وڵاتانی جیاواز و چۆنیه‌تیی ناردنی نامه‌ی فه‌رمی بۆ نووسینگه‌ی وڵاتانی جیاواز .
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و پێناسه‌ی نه‌گۆڕن له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، پێوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی و له بۆنده فه‌رمییه‌كان و كۆنگره و پێشوازییدا ڕه‌چاو ده‌كرێن، كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن و داونه‌ریتن پێویسته له كاروباره فه‌رمییه‌كاندا پێیانه‌وه پابه‌ند بی و له ڕێككه‌وتنامه‌ی ڤیه‌نا له ساڵی (١٨١٥ و ١٩٦١ )دا جێگیر كراون.
ئه‌ته‌كێت
ئه‌ته‌كێت بریتییه له كۆمه‌ڵێك یاسای نه‌ریتی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كه‌سی له كۆمه‌ڵگه‌دا، وا باوه له شێوه‌ی كۆدێكی ئه‌خلاقیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك ده‌رده‌خات. یان ده‌كرێ بڵێین بریتییه له هه‌ڵسوكه‌وتی چاك، ھه‌روه‌ھا ڕێز له خۆگرتن و ڕێزگرتنی خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌كردنی جوان له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌ته‌كێت به‌ھه‌مانشێوه ھونه‌ری خه‌سڵه‌ته به‌رز و په‌سنده‌كانه و پێڕه‌وكه‌رانی به ھه‌ڵسوكه‌وتی باڵا و په‌سند ئه‌ژمار ده‌كرێن له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
وشه‌كه له بنچینه‌دا فڕه‌نساییه و به مانای «پێناس» دێت، بۆ یه‌كه‌مجار له ١٧٥٠ به‌كار ھاتووه. بۆیه پێناسه‌ی ئه‌ته‌كێت زۆرن، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه یاسایه‌كه له هه‌سته‌كان نزیكتره، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌ڵسوكه‌وت بكات، كه له كرداردا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كرێت و به هه‌ستی شه‌شه‌می خۆی له واقیعدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، ئه‌مانه ڕه‌فتاری گونجاون له بۆنه‌ی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆ دیپلۆماتكار و مرۆڤی شارستانی.
ئادابی موجامه‌له
موجامه‌له یاسای نووسراو نییه، به‌ڵكو هه‌ستی كه‌سێكه كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی بۆی دێت ده‌بێته هۆی خۆشی و هه‌ستی ڕازیبوون به ڕۆحی ئه‌وانیتر. موجامه‌له هونه‌ری ده‌رخستنی خۆشیی ئه‌وانیتره و ئه‌و شێوازه ڕه‌فتاره‌یه كه هه‌میشه ڕێی خۆی بۆ هه‌موو دڵێك ده‌دۆزێته‌وه، بیرۆكه‌یه‌كی باش به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، موجامه‌له هه‌ستێكی پڕ له جۆش و خرۆشی خۆشه‌ویستییه به‌رانبه‌ر ئه‌وانیتر و له كاتی خۆشییه‌كانیان هاوبه‌شی ده‌كات و له خه‌مه‌كانیشیاندا وه‌ك خاوه‌ن خه‌م دڵگرانی.
ڕێسا و بنه‌ما پرۆتۆكۆڵیه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه باڵاكان به‌م شێوه‌یه پێڕه‌و ده‌كرێن:
یه‌كه‌م: بنه‌ماكانی پرۆتۆكۆل له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه باڵاكان.
1. ڕێوڕه‌سمی سه‌ردانی گه‌وره به‌رپرسان.
2. ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردن.
3. ڕێوڕه‌سمی خوان و ئاهه‌نگ.
4. ڕێوڕه‌سمی جلوبه‌رگ.
5. ڕێوڕه‌سمی كارتی سه‌ردان.
6. ڕێوڕه‌سمی ئاڵا (ئاڵای وڵات).
7. ڕێوڕه‌سمی سروودی نیشتمانی.
8. ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵات.
9. ڕێوڕه‌سمی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
دووه‌م، ڕه‌وشتی لێهاتوویی (ئه‌ته‌كێت) له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه باڵاكاندا:
1. ڕه‌وشتی سڵاوكردن.
2. ڕه‌وشتی یه‌كترناسین.
3. ڕه‌وشتی پێشكه‌شكردن و گفتوگۆ .
4. ڕه‌وشتی ته‌وقه‌كردن.
5. ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر خوانه‌كان.
ڕه‌وشتی لێهاتوویی (ئه‌ته‌كێت) له كات و شوێنی جۆراوجۆر:
•ڕه‌وشت و ئه‌ته‌كێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان.
• ئه‌ته‌كێتی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن.
• ئه‌ته‌كێتی گفتوگۆ و بانگهێشتن و ناوهێنان.
• ئه‌ته‌كێتی سه‌ردانه ئاساییه‌كان.
• ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسان و دانیشتن.
ئه‌ته‌كێتی نێوان كه‌سه‌كان له كاتی دیداری ڕووبه‌ڕوو:
• ئه‌ته‌كێتی سه‌ردانی نه‌خۆش.
• ئه‌ته‌كێتی جگه‌ره‌كێشان.
• ئه‌ته‌كێت و هونه‌ری سوپاسگوزار .
• ئه‌ته‌كێتی ژوان له ژیانی ڕۆژانه‌دا.
• ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.
• ئه‌ته‌كێتی به‌كارهێنانی مێك ئه‌پ بۆ ئافره‌تان.
سێیه‌م: ڕه‌وشت و شێوازی موجامه‌له:
1. موجامه‌له له بۆنه دڵخۆشكه‌ره‌كاندا:
• بۆنه‌ی فه‌رمی.
• بۆنه‌ی كه‌سی.
2. موجامه‌له‌ی بۆنه ناخۆشه‌كان:
• بۆنه‌ی فه‌رمی.
• بۆنه‌ی كه‌سی.