زانكۆلاین بۆ قوتابیان كارا كرا

:: AM:11:00:11/08/2020 ‌
لینكی زانكۆلاین لە هەرێمی كوردستان كارا كرا بۆ ئەو قوتابیانەی داوای دابەزین دەكەن لە بەشێك بۆ بەشێكی تر، پێشبینیش دەكرێت لەم هەفتەیە نمرەی كۆتایی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو بكرێتەوە.

زانكۆلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا كارا كرا بۆ قوتابیان كە داوای دابەزین دەكەن
ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئاب، لینكی زانكۆلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا كارا كرا بۆ قوتابیان كە داوای دابەزین دەكەن لەو شوێنەی بۆ خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020 وەرگیراون.

كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ئەوەیە هەر قوتابییەك هەر بەش و كۆلێژێكی تر لەرێی لینكی زانكۆلاینی وەزارەت كە چالاك كراوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەو بەشەی كە نمرەیان وەردەگیرێت بە دابەزاندن، ئەویش بە بەكارهێنانی كۆدی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕی پێشوویان ئەكاونتیان بكەنەوە و دڵنیا بنەوە لە كۆلێژ و بەش كە ئارەزووی دابەزاندنی بۆ دەكەن، دواتر داواكاری پێشكەش بكەن لە كۆلیژەكانیان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، لەم هەفتەیە پێشبینی دەكرێت ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاو بكرێتەوە.




وشە - رامیار جەواد