سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

:: AM:11:28:11/08/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بەهۆی کۆچی دوایی سابیر کوردستانیی هونەرمەند بڵاو کردەوە.

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانیم بیست

ئەمڕۆ سێشەم 11ی ئاب، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بەهۆی کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە، تێیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند دەکات.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێ، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانیم بیست؛ پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم.

لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت. 



وشە - ڕێناس شابان