وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕای گه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 345 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا تۆمار كراون.
سێ هه‌زار و 983 كه‌س دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره
سیما سادات لاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئێران ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 345 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا تۆمار كراون، به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 331 هه‌زار و 189 كه‌س.
ئاماژه كراوه، له هه‌مان كاتدا 184 كه‌سی تر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون، گه‌یشتووه‌ته 18 هه‌زار و 800 كه‌س.
باس له‌وه‌ش كراوه، تا ئێسته 288 هه‌زار و 620 تووشبووی وڵاته‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام سێ هه‌زار و 983 كه‌س دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره و له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ چه‌ندان مانگی تر له وڵاته‌كه ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان خۆپارێزی ته‌واو بكه‌ن و له زستاندا خۆپارێزییه‌كان توندتر ده‌بێته‌وه.