چەند نیشانەیەكی شێرپەنجەی ریخۆڵە

:: PM:06:01:11/08/2020 ‌

تا ئێستە بە وردی هۆكار و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دیار نییە، ئەو نەخۆشییەی ساڵانە ملیۆنان كەس دەكاتە قوربانی بە هەموو جۆرەكانییەوە، یەكێك لە جۆرەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵەیە كە چەندان نیشانەی هەیە.
بوونی خوێن لەناو پاشەڕۆ نیشانەیەكی دیارە
وەك لە رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانیدا هاتووە، توێژینەوەیەكی كۆمەڵەی ماكمیلانی خێرخوازی بۆ پاڵپشتیكردنی لە نەخۆشانی شێرپەنجە، ئاماژە دەكات كە ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بڵاوترینە و پێویستە ئەوكاتەی مرۆڤ هەستی بەوە كرد رەنگی پاشەڕۆكەی گۆڕاوە، سەردانی پزیشك بكات. 

زیاتر گوتی، نیشانەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵە بریتین لە بوونی خوێن لە پاشەڕۆ یان بوونی خوێنبەربوون لە رێكە و كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە، بەشێوەیەك رەنگەكەی سووری ئاڵ یان تێر دەبێت، ئەوەیش بەهۆی بوونی خوێنبەربوون لە ریخۆڵەكان، رەنگە هۆكاری بوونی خوێنەكە مایسیری بێت، بۆیە ئەگەر لە ماوەی چەند هەفتەیەك چارەسەر نەبوو، پێویستە سەردانی بزیشك بكرێت، بەڵام تەنیا بوونی خوێن لە پاشەڕۆ مانای تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجە نییە. 

لەوكاتەی لە نیشانەكانیتری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە، لەدەستدانی كێش و هەستكردن بە ماندووبوون بێ هۆكار و گۆڕانی بەكارهێنانی دەبڵیو سییە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەریتانی ئاماژە دەكات كە بوونی بڕێكی كەمی خوێن و بۆ ماوەیەكی كەم سەرچاوەكەی مەترسیدار نییە، رەنگە بەهۆی هەوكردنی گەدە و ریخۆڵەوە بێت، یان بوونی لوو لە ریخۆڵە یان مایسیری و ناسوور. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل