ڕاگه‌یاندنه‌كانی فه‌له‌ستین ئاشكرایان كردووه، ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆردمانێكی چڕیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه ده‌ست پێ كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر وه‌زیری به‌رگی ئیسرائیل به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دابوو.
وه‌زیری به‌رگی ئیسرائیل به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دابوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی ڕووسی ڕای گه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای
ئیسرائیل له ڕێی فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگی و تانكه‌وه و چه‌ندان مووشه‌كه‌وه، به‌چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه‌یان بۆردمان كرد.
زیاتر هاتووه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی سوپای ئیسرائیل ناوچه‌كانی به‌رگری نتساریم و ناوه‌ڕاست و سنووره‌كانی ده‌ریایی كه‌رتی غه‌زه‌ی كراوه‌ته ئامانج، تا ئێسته زیانه گیانی و مادییه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی دوای هێرشه‌كه‌یش ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی غه‌زه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێت كه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو چه‌ند هاوه‌نێك ڕه‌وانه‌ی ئیسرائیل كرا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌وه، له‌گه‌ڵ چاندنی چه‌ندان بۆمبی چێنراو بۆ پۆلیسی ناوچه‌كه، به‌ڵام وه‌ك ئفیخای ئه‌درعی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی پێ كردووه، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه"، بۆیه تۆڵه‌یان كردووه‌ته‌وه و ئه‌م هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه.
غه‌زه له ساڵی 2007وه له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری حه‌ماسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و هاووڵاتییانی غه‌زه‌یش ڕۆژانه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆیان له حكوومه‌تی ئیسرائیل، له ڕێی خۆپێشاندان و هێرشكردنه‌وه، كه‌رتی غه‌زه به گه‌وره‌ترین شاری فه‌له‌ستین داده‌نرێت له ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، هه‌وره‌ها دووه‌م شاری گه‌وره‌ی فه‌له‌ستینه له ڕووبه‌ریشدا، ئیسرائیل به یه‌كێك له گرنگترین شاره‌كانی فه‌له‌ستینی داده‌نێت له‌به‌ر ئه‌و گرنگییه ستراتیجی و بیناسازی و ئابوو‌رییه‌ی ھه‌یه‌تی.