ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات نۆی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن و 697 هه‌زار و 825 كه‌س، هه‌روه‌ها 956 هه‌زار و 446 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 ملیۆن و 339 هه‌زار و 958 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 401 هه‌زار و 421 هاووڵاتییش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 11 هه‌زار 326 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 711 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، فڕه‌نسا، ئێران، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، عێراق، توركیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، ئیكوادۆر، قه‌ته‌ر، ڕۆمانیا، كازاخستان، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، میسر، به‌لجیكا، كوێت، مه‌غریب، عه‌مان، هۆڵه‌ندا، سوێد، چین، گواتیمالا، ئیماڕات، ژاپۆن، پۆڵه‌ندا، بیلا ڕووسیا..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 39 هه‌زار و 946 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 25 هه‌زار و 263 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 472 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 311.690 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 245.305 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 408 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.