له ئێواره‌ی هه‌ینییه‌وه خۆپێشاندان له پارێزگه‌ی ناسڕییه گرژی لێ كه‌وته‌وه و لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپێشانده‌رانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 كه تا ئێسته‌یش خێوه‌تیان له گۆڕه‌پانی حبوبییهی ناسڕییهوه ماوه، چه‌كدارانی دهمامكداریش له نێو خۆپێشاندانه‌كان ته‌قه‌یان كردووه و سێ كوژراو هه‌یه و زیاتر له 50 كه‌سیش برینداربوون، حكوومه‌تیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگه‌كه‌ی له‌كار دوورخسته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه كه چالاكان و خۆپێشانده‌ران له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، خێوه‌ته‌كانی خۆپێشانده‌ران گڕی تێ به‌رده‌درێ و چه‌كدارانیش به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له گۆڕه‌پانی حبوبییه ده‌سوڕێنه‌وه و ته‌قه ده‌كه‌ن و دۆخێكی زۆر دژوار دروست بووه.
گرژییه‌كان سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه لایه‌نگرانی سه‌در ڕژانه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ی خۆپێشانده‌ران، لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشانده‌رانیش ڕه‌تیان كرده‌وه كه هیچ لایه‌نگرێكی سیاسییه‌كانی عێراق كه خۆپێشاندانیش ده‌كه‌ن بچنه ڕیزی ئه‌وانه‌وه و سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بن، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌دری لێ كه‌وته‌وه، كه به‌شێك له شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، موقته‌دا سه‌در به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جارێكی تر شه‌قام ده‌جووڵێنێت و ده‌یه‌وێ ده‌نگێكی زۆر له هه‌ڵبژاردنی پێشوو بهێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئه‌مه هیچ سوودێكی نه‌بوو و گرژییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند و چه‌كداره مه‌ده‌نییه دهمامكدارهكانیش ده‌ركه‌وتن و ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ خۆپێشانده‌ران كوژران و 50ی تریش برینداربوون، برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
سێ خۆپێشانده‌ر كوژراون و 50ی تریش بریندارن
حكوومه‌تی عێراق له‌وباره‌وه تا ئێسته به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی ڕانه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا سه‌عد معه‌ن گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، كه لیوای پۆلیس عوده سالم عه‌بوود وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی پۆلیسی زیقاڕ ده‌ست به‌كاربوو، ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سبه‌جێ عه‌مید حاز ئه‌لوائیلی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی ناسڕییه‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخستووه.