په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به فراكسیۆنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناسراوه، به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری به پێشێلكردنی ده‌ستوور تۆمه‌تبار كرد، هاوكات هێرشیشی كرده سه‌ر عه‌دنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و دووپاتی كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له به‌غدا كاندید كراوه.
موختار موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
فه‌تح له‌وباره‌وه گوتی، ڕاسپاردنی زورفی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه، پێشێلكردنی ڕوونی ده‌ستووری عێراقه، چونكه به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێ كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردرێت، فه‌تح و فراكسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنن و ده‌بوو ئێمه كاندید پێشكه‌ش بكه‌ین، به ڕاوێژ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری شیعه.
شیعه‌كان دژی زورفی ده‌وه‌ستنه‌وه
زیاتر گوتی، سه‌ركۆمار نه‌ك ته‌نیا ده‌ستووری پێشێل كردووه، به‌ڵكوو كاندیدی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به یارمه‌تی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕاسپاردووه، ئه‌مه‌یش قبووڵكراو نییه و به توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له نووری مالیكی و هه‌ماڕ حه‌كیم و هادی عامری و فالح فه‌یاز و هه‌مام حه‌موودی كه هه‌ریه‌كیان سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان ده‌كات، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاندیدكردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سڕیان له په‌رله‌مانی عێراق به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه.
له به‌رانبه‌ریش دا، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سه‌ركه‌وتنی زورفی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، كه خۆی له چاكسازی و سه‌روه‌ری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پاراستنی مافی مرۆڤ له عێراق ده‌بینێته‌وه.