میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا شكست بهێنێ، ئه‌وا پلانێكى تر‌ى ده‌بێت به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه واشنتن چۆڵ ده‌كرێت و به‌رپرسیارێتى به به‌رپرسانى پله دوو ده‌درێت.
ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى
"قودسى عه‌ره‌بى" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا باس له هه‌بوونى پلانێكى نوێى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه ئه‌و پلانه نهێنییه و له حاڵه‌تى شكستهێنانى حكوومه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
واشنتن چۆڵ ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردن به به‌رپرسانى پله دوو ده‌درێت
به‌شێك له پلانه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى رابگه‌یه‌نرێت و واشنتنى پایته‌خت به ته‌واوى چۆڵ بكرێت. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانى كۆنگرێس و دادگاى باڵا دابخرێن، له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵات به به‌رپرسانى پله دوو ده‌درێت بۆئه‌وه‌ى كاروبارى ناوچه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كار بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و پلانانه كراوه، هه‌ر یه‌كه له پلانه‌كان ناوێكى تایبه‌تى هه‌یه له‌وانه "زودیاك" و "فریجاك" و" ئۆكتاگۆن".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، سوپاى ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سیناریۆ و كاره‌ساته‌كان ئاماده كراوه، یه‌كێك له كاره‌ساته‌كانیش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاژاوه و توندوتیژى ناوخۆییه.
تا ئێسته نۆ هه‌زار و 439 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه و 155 كه‌سیان مردووه.