دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له 29ی حووزه‌یرانی 2007 ئایفۆن ئێس ئی خسته بازاڕه‌وه، ئێسته كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كات و به‌نیازه ئایفۆن ئێس ئی دوو بخاته بازاڕه‌وه كه كۆمپانیاكه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئایفۆن ئێس ئی دوو ده‌كرێته ئایفۆن نۆ و بڕیاره له‌گه‌ڵ ئای ئۆ ئێس 14 بڵاو بكرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیی "
techradar" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێكی نوێ له جۆری "ئایفۆن ئێس ئی دوو" یان "ئایفۆن نۆ" بخاته بازاڕه‌وه كه كاته‌كه درێژ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی ئای ئۆ ئێس 14 به‌كارده‌خات.
بڕیارە لەگەڵ هاتنی ئای ئۆ ئێس 14 ئایفۆن نۆیش بخرێتە بازاڕەوە
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه، دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت و نوێترین سیسته‌میشی تێدا به‌كارده‌هێندرێت كه ئه‌ویش "ئای ئۆ ئێس 14"یه، چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵی بڵاو ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌یش دووگمه‌ی ناوه‌ڕاستی بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش دیزاینێكی كۆنه و هاوشێوه‌ی مۆبایله‌كانی پێشووه و له مۆبایله‌كانی وه‌ك ئایفۆن پێنج تا هه‌شت به‌كارهێنراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.