وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته هه‌رسێ وڵاتی چین و رووسیا و ئێران به‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رێگە نادەین بە زانیارییە هەڵەکانتان دیموکراسی و ئازادییەکانی ئێمە بخەنە مەترسییەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، مایك پۆمپیۆ له
زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دایه چین و ئێران و رووسیا.
پۆمپیۆ له‌و هۆشدارییه‌دا جارێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنای به ڤایرۆسی ئوهان ناو برد و رای گه‌یاند، ئێمه رێ ناده‌ین هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان دیموكراسی ئێمه و ئازادییه‌كانمان و دژكردنه‌وه‌كانمان به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی ئوهان سست بكات.
هاوكات داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا كرد سوود له‌و زانیارییانه وه‌ربگرن كه ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی له‌باره‌ی كۆرۆناوه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له تویته‌كانیدا گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا هۆشداری ده‌داته هه‌رسێ وڵاتی ئێران و چین و رووسیا به‌وه‌ی چیتر زانیاری ناڕاست له‌باره‌ی كۆرۆناوه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
تا ئێسته دیار نییه مه‌به‌ستی پۆمپیۆ له‌باره‌ی زانیاری ناڕاست چییه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له داهاتوویه‌كی نزیكدا روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته روو.