پارێزگاری سلێمانی دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاكه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی تێدایه و دووپات كراوه‌ته‌وه كه دۆخی كۆرۆنا له شاره‌كه مه‌ترسیداره.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه پارێزگاری سلێمانی بڵاو كرده‌وه هاتووه، به‌پێی ئاماژه ته‌ندروستیه‌كان، ئێسته له قۆناغێكی هه‌ستیار و زۆر مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه و تووشبوونی په‌تای كۆرۆناداین، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك باشتر و وردتر و به هه‌ناسه‌یه‌كی درێژتره‌وه له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، ڕێكاری یاسایی توند به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گیرێته‌به‌ر كه پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان نه‌بێت.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌ڵكشاندایه
باس له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان چ به پێ چ به ئۆتۆمبێل و هه‌ر هۆكارێكی تر، هاتنه ده‌ره‌وه و هاتوچۆكردن به‌ته‌واوی ڕابگرن و ته‌نیا له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه. دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌ڵكشاندایه، بۆئه‌وه‌ی ئێوه نه‌بن به یه‌كێك له‌و تووشبووانه و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن به تووشبووه‌كان ببه‌خشن، پێویسته له ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه و پێڕه‌وی ڕێنوێنییه ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن.
" بڕی پێویستی سووته‌مه‌نی، خۆراك، پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كان، سه‌وزه‌و میوه دابین كراون و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان به‌رده‌وامن، یه‌كه كارگێڕییه‌كان له‌ڕێی لیژنه‌كانیانه‌وه چاودێری وردی نرخ و كوالێتی و قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوویان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی قۆرخكاریی و شاردنه‌وه‌ی كاڵا بدات، سزای یاسایی توند ده‌درێت" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وانووسراوه.
له كۆتاییشدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕا‌سپێردرا، به‌رنامه‌ی گونجاو و پێویست بخاته به‌رده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان‌و خۆئاماده‌كردنی كارمه‌نده‌كانیان بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی گشتیی له هه‌ر دۆخێكی پێویستدا.