دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ڕۆژى شه‌موو دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكى دوو ڕۆژى گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران، ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى سه‌ربازیی ئێران گه‌یشتنه عێراق.
سه‌ردانه‌كه بۆ گفتوگۆكردنه لەبارەی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى ته‌ناهى
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ئه‌یلوول، شاندێكى باڵاى سه‌ربازی
ئێران گه‌یشته به‌غدا كه له چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازی پێكهاتوون، سه‌ردانه‌كه‌یش بۆ گفتوگۆكردنه لەبارەی چه‌ند دۆسیه‌ی ته‌ناهى و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كانیاندا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌باره‌ى هاوكاری ته‌ناهى و سەربازی نێوان بەغدا و تاران و دۆسیەی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێكانیان گفتوگۆ بکەن.
ئه‌گه‌رچى پێشتر بڵاو كرابوویه‌وه كه شانده‌كه به سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د باقری، سوپاسالاری ئێران ده‌بێت، به‌ڵام میدیاكانی ئێران ڕایان گه‌یاندووه، كه باقری له‌به‌رنامه‌ى دا نییه ئێسته سه‌ردانی عێراق بكات.
سەردانى شانده سه‌ربازییه‌كه‌ى ئێران بۆ عێراق هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشەكان بۆسەر ئامانجە سەربازییەكانی ئەمه‌ریكا و هاوپەیمانان لە عێراق كە گومان دەكرێت لەلایەن میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام بدرێن.