ئەمەریكا بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت ئێران هاوكاری قاعیدە دەكات

:: AM:09:57:12/01/2021 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامانەی خستوویەتە ڕوو، ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە پێوەندی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە هەیە و لە كۆنەوە هاوكاری كردووە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەرەڕای ئەوەی كە تەنیا هەشت رۆژی ماوە لەو پۆستەیدا بمێنێتەوە، دەیەوێ بچێتە ناو وردەكاری ئەو بەڵگەنامانەوە و پێی وایە ئێران بووەتە بەهەشتی رێبەرانی قاعیدە و بە تەواوی پاڵپشتی لەو رێكخراوە تیرۆریستییە كردووە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە دیدارێكی نیشتمانیی میدیاكانی ئەمەریكا قسە بكات و دیار نییە ئەو دەیەوێت چ شتێكی نوێ ئاشكرا بكات.

پێشبینی دەكرێت ئەو هەندێك زانیاری لەسەر كەسی دووەمی قاعیدە ئاشكرا بكات كە لە تاران بووە
 

رۆیتەرز گوتوویەتی پێشبینی دەكرێت ئەو هەندێك زانیاری لەسەر كەسی دووەمی قاعیدە ئاشكرا بكات كە لە تاران بووە و هاوینی رابردوو كوژرا.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، دوای سێ مانگ لە رووداوی كوژرانی ئەبو محەمەد میسری، ئاشكرای كرد ئەو كەسەی لە تاران كوژراوە، كەسی دووەمی قاعیدە بووە و رۆڵی هەبووە لە هێرشی تیرۆریستی ساڵی 1998 بۆ سەر باڵوێزخانەكانی ئەمەریكا.

ئەوكات ئێران ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە و گوتی، هیچ تیرۆریستێك لە خاكی ئەواندا داڵدە نەدراوە.

قاعیدە لە ساڵی 2001 بە دوو فڕۆكەی گەشتیاری گەورەترین هێرشی تیرۆریستی كردە سەر ئەمەریكا و هەردوو تاوەری بازرگانیی ئەم وڵاتەی تەقاندەوە. ئەم رووداوە خاڵێكی وەرچەرخان بووە لە گۆڕینی سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر وڵاتانی دنیا و لەو كاتەوە سەدان ملیار دۆلاری بۆ لەناوبردنی تیرۆر خەرج كردووە.


وشە - سلێمان تاشان