سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، سوودێكی زۆری بۆ سامانی نیشتمانی هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه نیو ملیار دۆلار پاره‌ی به‌فیڕۆچوو بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرد به تۆماركردنی ناوی مووچه‌خۆران به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی، تا ئێسته سه‌رووی ٩٠٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر ناویان تۆمار كردووه و بڕیاریشه له سه‌ره‌تای مانگی ئاداره‌وه ده‌ست به تۆماركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سیسته‌مه بكرێت.
هیوا ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هه‌رێم بۆ "وشه" گوتی، به‌سیسته‌می بایۆمه‌تری ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ساڵانه 500 ملیۆن دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی نازانێت ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی چه‌نده و نه‌بوونی زانیاری ورد وای كردبوو كه‌سانێك چه‌ندان مووچه‌ی جیاواز له حكوومه‌ت وه‌ربگرن و به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ش كێشه‌ی فره‌مووچه‌یی بنبڕ ده‌كرێت.
ئه‌و له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و سیسته‌مه ده‌ڵێت، "ئێمه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكمان هه‌یه كه ڕه‌گه‌زنامه‌یان نییه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و ناوی ئه‌وانیشمان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار كردووه."
ئه‌فه‌ندی روونی كرده‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ندێك كێشه‌یان هه‌بووه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات و ئه‌گه‌ر به رێككه‌وتنیش نه‌گه‌ن، ئه‌وا ناوی ئه‌و كه‌سانه هه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن. له دوای راپه‌ڕینه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س گه‌ڕانه‌وه كوردستان كه ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌بوو و حكوومه‌تی عێراق كێشه‌ی بۆ دروست كردوون.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌و به‌رپرسه خستیه ڕوو، سه‌رووی 900 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر ناوه‌كانیان تۆمار كراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ماون ناوه‌كانیان تۆمار بكرێ كه له‌سه‌ره‌تای ئاداره‌وه ده‌ست به تۆماركردنیان ده‌كرێت.
پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوی ٢٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی تر ناوه‌كانیان تۆمار بكرێت، هه‌روه‌ها تۆماركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش مانگ و نیوێكی بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌بێت له ١٥ی نیسان كۆتای پێ بهێنرێت.
ئه‌فه‌ندی له‌باره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و تا ئێسته نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان، گوتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ن، هه‌ركاتێك گه‌ڕانه‌وه كوردستان ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له ئێسته‌دا مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێ.
هه‌ولێر/ زریان ته‌ها