ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له حكوومه‌تی جۆ بایدن دا، میدیاكانی جیهانیش به گرنگییه‌وه باس له دانانی بلینكن ده‌كه‌ن و ئه‌زموون و بیركردنه‌وه و سیاسه‌ته‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا 78یان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ دانانی بلینكن وه‌ك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دا، له به‌رانبه‌ردا 22 سیناتۆر ڕه‌تیان كرده‌وه و به نه‌خێر ده‌نگیان دا، هه‌رچۆنێك بێ به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نتۆنی بلینكن ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌ده‌ستهێنا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو سوێندی ده‌ستووری بخوات و ده‌ست به‌كاره‌كه‌ی بكات.
ئه‌نتۆنی
بلینكن له 16ی نیسان/ئه‌پریلی 1962 له نیویۆرك له دایكبووه و دایك و باوكی جووه و له سه‌ره‌تا پێوه‌ندی به قوتابخانه‌ی دالتون له نیویۆرك كردووه و پاشان چووه‌ته پاریس و له قوتابخانه‌ی جینین مانوێل خوێندوویه‌تی و دواجاریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و له زانكۆی هارڤارد به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه و پاشان وه‌ك نووسه‌رێك له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان نووسیویه‌تی و دواجاریش له زانكۆی كۆلۆمبیا دكتۆرای له یاسا وه‌رگرتووه و له نیویۆرك و پاریس وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردووه.
دوا چه‌ندان ساڵ كاركردن له بواره‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌مجار له 1994 له كه‌رتی گشتی و حكوومی كاری كردووه و له‌سه‌رده‌می بیل كلینتنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كارمه‌ندێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه، دواتر وه‌ك گه‌وره ڕاوێژكاری دیموكراته‌كان له لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی پیران له ماوه‌ی 2002 تا 2008 كاری كردووه.
زۆرترین پشتیوانی كورد بوو له باشوور و ڕۆژئاوا له شه‌ڕی دژ به تیرۆر
پاش ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما له 2008 سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستهێنا، له ماوه‌ی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما تا 2014 له چه‌ندان پۆستی گرنگ و هه‌ستیار كاری كردووه، وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جێگری سه‌رۆكی ئه‌وكات جۆ بایدن و جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی بلینكن له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشوازی لێ ده‌كرێ و به چه‌كی دیپلۆماسی ده‌ستی بایدنیش ناوی ده‌برێ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ نێو هاوكێشه سیاسییه‌كانی جیهان، دوای ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌مه‌ریكای دروست كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیل و ئاسایش و ئارامیهتی، هاوكات به یه‌كێك له دیپلۆماتكاره سه‌وزه‌كان واته میانڕه‌وه‌كان ناوده‌برێ له پرسی فه‌ڵه‌ستین و باوه‌ڕیشی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ ئێران به دانوستاندن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیپلۆماسی، نه‌ك دروستكردنی ئاڵۆزی و نانه‌وه‌ی گرژی.
له دوای جێهێشتنی كاری حكوومی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی گرتووه و زۆر شانازی به هه‌شت ساڵی كاركردنی له‌گه‌ڵ ئۆباما و بایدن كردووه و له یه‌كێك له دیداره‌كانیشی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌وه‌ی له هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما به‌دیمان هێنا تره‌مپ سه‌رجه‌می وێران كرد.
ئه‌نتۆنی بلینكن پشتیوانی
كورد ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆر به توندی دژی توركیا به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوه‌ستێته‌وه، له دوای دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆڵی گه‌وره‌ی گێراوه له گه‌یاندنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئاواره‌كان كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
كاتێك وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد، چه‌ندان جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه، بلینكن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی پشتیوانی هاوكاریكردنی زیاتری پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، هاوكات له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدا هه‌میشه فشاری له‌سه‌ر حكوومه‌تی عه‌بادی دروستكردووه، بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به چه‌كی دیپلۆماسی بایدن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ نێو هاوكێشه جیهانییه‌كان ناو ده‌برێت
به شێوه‌یه‌كی گشتی له شه‌ڕی دژ به داعش بلینكن هه‌موو تواناكانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ر به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستا پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كۆبانێ ڕه‌وانه‌كرا و ڕێ به چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی درا كه له سووریایش گورز له داعش بوه‌شێنێت، به‌هه‌مانشێوه بلینكن كه ئه‌وكات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو، ڕۆڵی كارای گێڕا له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و گه‌یاندنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و كۆمه‌كی لۆجستی تا بتوانرێ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانهوهیش تیرۆریستانی داعش تێك بشكێنرێن.
له یه‌كێك له لێدوانه‌كانی بلینكن ڕه‌خنه له تره‌مپ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌گرێ و ده‌ڵێ، په‌راوێزخستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین شكستی كابینه‌ی پێشووه به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاوی بریتی بێ له ئاشتكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و جیهان، تا متمانه‌ی جیهان به ئه‌مه‌ریكا بگێڕینه‌وه و پشت له هاوپه‌یمانه‌كانمان نه‌كه‌ین.