نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:55:17/03/2017 ‌



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و
227 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 248 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 220 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 191 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 227 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 700 دینار دەستنیشان كراوە.




وشە - سلێمان تاشان