ئەمڕۆ
پێنج رۆژە کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران دوای رووداوێک ئاگری گرتووە و سەرەڕای ئەوەی
کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەدەن، بەڵام پێیان کۆنترۆڵ
نەکراوە و پێشبینیش دەکرێت کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە مانگێک بخایەنێت.
لەو 32
کەسەی لەسەر کەشتییەکە بوون 31 کەسیان ونن و تەرمی یەکێکیشیان دۆزراوەتەوە.
کۆمسیۆنی وزەی پەرلەمانی ئێران باسی لەوە کردووە کە تیمێکی ئێرانی رەوانە کراوە،
بۆ ئەوەی لەگەڵ چینییەکان دانوستان بکات لەسەر ئەم رووداوە و پێشبینیشی کردووە
سەرنشینەکانی ئەم کەشتییە لە ژووێکی ژێر کەشتییەکە گەمارۆ درابن و دەرفەتیان
نەبووبێت خۆیان رزگار بکەن.
بەگوتەی
وەزارەتی گواستنەوەی چینیش دوایین تەقینەوە لە نەوتهەڵگرەکە کاتێک رووی دا کە
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەیانویست پێش بە ئاگرەکە بگرن و بەرپرسانی کۆریای باشووریش
پێشبینییان کردووە ئاگرەکە دوو هەفتە تا یەک مانگ بەردەوام بێت. وەزیری کاروباری
دەریایی کۆریای باشوور گوتوویەتی خەمی ئەوان ئەوەیە کەشتییەکە نوقمی ئاو ببێت و
ئەمەش زیانێکی زۆر گەورە بە ژینگە دەگەیەنێت.
بەگوێرەیrfi سەرووی 13 کەشتی لە نزیک ئەو کەشتییەی ئاگری تێبەربووە چاودێری
ئەو رووداوە دەکەن و هەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەدەن. ئەو کەشتییە لە ئێرانەوە بەرەو
کۆریای باشوور بەڕی کەوتبوو و 136 هەزار تۆن نەوت و سووتەمەنی هەڵگرتبوو دواتری
خۆی بهكهشتییهكی تر كێشا، بهوهۆیهوه ئاگری لێ كهوتهوه و تهقییهوه، شوێنی رووداوەکەیش 300 کیلۆمەتر لە کەنارەکانی
چین دوورە.
سلێمان