دوێنێ یه‌كه‌م شاندى دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكى سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده كۆ ده‌بێته‌وه.
به پێى هه‌واڵێك كه له چه‌ند سایتێكى توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى رۆژئاوا ده‌كات له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده كۆ ده‌بێته‌وه.
به پێى هه‌واڵه‌كه ماكس مارتن سه‌رۆكایه‌تى شانده دیپلۆماسییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، له چه‌ند شوێنێكى سووریا دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده كردووه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌م شانده دیپلۆماسییه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى كۆبانێى كردووه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا جیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى دایه رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د تا له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده نزیك نه‌بنه‌وه، هه‌ر له‌كاتى ئه‌م لێدوانه‌یدا ماتیس گوتى، "له‌مه‌ودوا ئاماده‌یى دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده زیاد ده‌بێت".
ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه مه‌شق به هێزێكى هه‌سه‌ده بكات به ناوى "سوپاى پاراستنى سنوور" ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له سووریا و توركیا دروست كردووه. سایته رۆژنامه‌وانییه‌كانى توركیا هه‌واڵى شانده دیپلۆماسییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى ئه‌و نیگه‌رانییه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه توركیا له به‌رانبه‌ر پاڵپشتیكردنى كورد له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه‌تى.