ناردنی لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بۆ به‌غدا، ناوی مووچه‌خۆرانی گرێبه‌ستی تێدا نه‌بووه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، لیژنه‌ی وردبینی كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستان و وردبینی ده‌كه‌ن، له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌ی كه گرێبه‌ستن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ته‌واوی هه‌ر سێ پارێزگاكه، 720 پزیشك و كارمه‌ندن و كۆی گشتیی مووچه‌كه‌یان بریتییه له 394 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار.
لیستی ناوی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی كه له حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ناوی گرێبه‌سته‌كانی تێدا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه داوا بكرێ جارێكی تر پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت.
ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كاتی ناردنی لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بۆ به‌غدا، ناوی دوو جۆر فه‌رمانبه‌ر له‌و لیسته‌دا نه‌هاتوونه‌ته ناردن.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه‌ی گرێبه‌ستن ناویان له لیسته‌كه‌دا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان كردووه، له لیستی یه‌كه‌م ناویان نه‌چووه بۆ به‌غدا، پێویسته به زووترین كات ناوه‌كانیان ڕه‌وانه بكرێن.
زیاتر گوتی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وردبینی قسه‌یان كردووه و لیژنه‌كه گوتوویه‌تی ئه‌و بابه‌ته له ڕاپۆرتی خۆیان باس ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ به‌غدا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی