له‌میانه‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى ئه‌ڵمانى بۆ كار و كۆچ له هه‌ولێر، وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ئه‌ڵمانیا ڕاى گه‌یاند، كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌نیا بۆ كۆچبه‌ران نییه، به‌ڵكو بۆ فره‌وانتركردنى زیاترى هاوئاهه‌نگییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى نیسان/ ئه‌پریل، دواى گه‌یشتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان، گێرد مۆله‌ر وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ئه‌ڵمانیا سه‌نته‌رى كار و كۆچى له هه‌ولێر كرده‌وه كه سه‌نته‌رێكى ئه‌ڵمانییه و له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاى گه‌یاند، ئه‌ڵمانیا و هه‌رێم و له دۆستایه‌تى و هاوبه‌شی زیاتردان و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى یه‌كتر.
زیاتر گوتى، ئه‌م سه‌نته‌ره ته‌نیا كۆچ و كۆچبه‌رى نییه و شوێنێكه بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و درێژه‌دان به‌و دۆستایه‌تییه‌ى له نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئه‌ڵمانیا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌كێشه‌كانى ڕابردوو نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ڕاى گه‌یاند، له‌باره‌ى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و نیگه‌ران بووین، به‌ڵام خۆشحاڵین به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولادا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه داعش لێره دۆڕا كه ئه‌وه به هێز و قوربانى ئێوه بووه و ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌نگه كۆتاى بێت كه له نزیك ئێره هه‌یه.
له‌باره‌ى ئاواره‌كانیش گوتى، به‌رده‌وام ده‌بین له‌و پشتیوانى و پشتگیرییانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ڕابردوو پێشكه‌شمان كردووه بۆ ئاواره‌كان.
لاى خۆیه‌وه عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا گوتى، خۆشحاڵین به كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى ڕاهێنان به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ داوده‌زگاكانى ئه‌ڵمانیا كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه به‌رز ده‌نرخێنین و گرنگى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت.
گێرد مۆله‌ر وه‌زیرى هاریكارى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دواى نیوه‌ڕۆ گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م شاندى فه‌رمى باڵاى وڵاتان ده‌بێت كه دواى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن.