نرخی نەوت دابەزی

:: PM:12:03:25/05/2018 ‌
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخەكەی نزیك بووەوە لە 80 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئایار/ مایۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 78.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 70.60 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، ئەوەیش دوای ئەوە هات كە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا سزای ئابووری زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاند.

بەرزی و نزمی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جیا لە دۆخی بەرهەمهێنان و باری ئابووری وڵات پێوەندی بە دۆخی سیاسیی وڵاتانیشەوە هەیە و بەردەوام لەگەڵ پرسە سیاسییەكان نرخەكان گۆڕانكاریان بەسەردا دێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم