حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 62.19 ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیایDNO به‌رانبه‌ر به فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێ بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
پێگه‌ی
nasdaq بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیایDNO بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕی 62.19 ملیۆن دۆلار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێ له 18ی مانگی ئاداری ڕابردوو، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای جه‌نه‌ل ئینێرجی و DNO به هاوبه‌شی دابه‌ش ده‌كرێت.
كۆمپانیای DNO به‌ته‌نیا بڕی5.58 ملیۆن دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت و پشكی 3%ی له مانگی ئاداردا به‌ركه‌وتووه، به تێكڕایی قازانجی 75%ی له كێڵگه‌ی تاوكێ و پیشخاپوور هه‌یه.
DNO، كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجییه له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار ده‌كات، له ساڵی 1971 دامه‌زراوه، له هه‌رێمی كوردستانیش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی تاوكێ و پیشخاپوور كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات و بۆ بازاڕه‌كانی دنیای ده‌نێرێت.