ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان كرێكارى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌م كردووه‌ته‌وه
دواى سه‌رهه‌ڵدانى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان و دروستبوونى بێكارییه‌كى زۆر به تایبه‌ت بۆ كرێكارانى هێز و بازوو، ئێسته جارێكى تر كرێكاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار و خۆشحاڵن به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان. به جۆرێك ئێسته دۆخه‌كه له نه‌بوونى كارى ڕۆژانه‌وه‌بۆ سێ ڕۆژ كاركردن له هه‌فته‌یه‌كدا گۆڕاوه.
له هه‌رێمی كوردستان كرێكار و شێوازی كاری سه‌ندیكایی هێشتا رێك نه‌خراوه و زۆرینه‌ی پیشه‌وه‌ره‌كان هۆشیار نین به‌رانبه‌ر كاره‌كانیان، له به‌رانبه‌ردا خاوه‌ن كار فریویان ده‌دات و مافی ته‌واو و پێداویستی سه‌لامه‌تییان بۆ دابین ناكات. جیا له‌وه‌ی سه‌عاتی كاریش نرخه‌كه‌ی روون نییه.
شكور عه‌بدوڵا /38 ساڵ/ كرێكاره له شاری هه‌ولێر، ئه‌و رۆژانه له لایه‌كی شه‌قامى 100 مه‌ترى شاره‌كه ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن خانوو یان پڕۆژه‌یه‌ك به‌یانیان بیبات بۆ سه‌ركار. به‌گوته‌ى شكور، "ئێسته بارودۆخه‌كه تا ئاستێك جیاوازه و داواكردنى كرێكار زۆرتر بووه به‌راورد به ساڵانی رابردوو".
ئه‌و كرێكاره بۆ "وشه" گوتى، له ساڵى 2014 تا مانگى شه‌شى 2018، به ده‌گمه‌ن له هه‌فته‌یه‌ك سێ ڕۆژ كرێكارى ده‌ست كه‌وتووه، هه‌روه‌ها له كۆتایى ساڵى 2016دا هیچ هه‌فته‌یه‌ك دوو ڕۆژ زیاتر كارى ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته ڕۆژانه ده‌چێته سه‌ركار و كار بوژاوه‌ته‌وه، ئێسته ڕۆژانه ده‌چمه سه‌ركار و ئه‌گه‌ر پڕۆژه هه‌بێت بۆ هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارى به‌رده‌واممهه‌یه،چونكه چه‌ندان پڕۆژه ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه".
لێزان شه‌مسه‌دین كچه توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ولێر، ماوه‌ى مانگێكه به‌یانیان له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه و له بارودۆخى ئه‌وان ده‌كۆڵێته‌وه. به گوته‌ى لێزان، "كرێكار كه‌م بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌قامو ئاهێكیان به به‌ر دڵدا هاتووه‌ته‌وه".
لێزان بۆ "وشه" گوتى، پێشتر له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى له‌به‌رانبه‌ر گۆڕستانى شێخ ئه‌حمه‌د تا شه‌قامى مه‌خموور، زیاتر له دوو هه‌زار كرێكار ده‌وه‌ستان و چاوه‌ڕوانى كه‌سێكیان ده‌كرد بیانباته سه‌ركار، به‌ڵام به‌شى زۆریان تا نیوه‌ڕۆ كاریان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت و به‌دڵشكاوى ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵ.
"به‌ڵام ئێسته دواى سه‌عات هه‌شتى به‌یانى له هه‌مان شوێن ورد بیته‌وه 300 كرێكار نه‌ماون و به‌شى زۆریان ده‌چنه سه‌ر كار و هه‌لى كارى ڕۆژیان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان جێى دڵخۆشییه و تا ئاستێك ماندووێتى و نه‌بوونى ئه‌و چوار ساڵه‌ى ڕابردوویان بیر ده‌باته‌وه، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تى، چونكه كارى كرێكارى ته‌نیا له چوارچێوه‌ى كار نییه، به‌ڵكو بیمه و پاراستنى مافیان پێویسته" لێزان وای گوت.
ڕێكخستنى نرخى كرێكار و كارى كرێكاریى، پێویسته به‌ر له هه‌ڵكشانى دۆخى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و نرخه‌كانی سه‌عات و رۆژی كاركردن دیارى بكرێن.ئه‌مه داواكاری مامۆستایه‌كى زانكۆیه.
دڵشاد كانه‌بى مامۆستایبه‌شی ئابوورى له زانكۆ، بۆ "وشه" گوتى، بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان تا ئاستێك به ڕێژه‌ى50% بووژاوه‌ته‌وه و گه‌شه‌كردنى ئابوورى ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته ڕێكخستنه‌وه بۆ كارى كرێكارى بكرێت و ئه‌و بێ سه‌روبه‌رییه‌ى له ڕابردوو هه‌بوو، نه‌مێنێت.
ئه‌و پسپۆڕه گوتى، "له ساڵى 2013دا یه‌ك مه‌تر گه‌چكارى به 13 هه‌زار دینار بۆ هاووڵاتییان ده‌كرا، ئێسته هه‌مان گه‌چ و هه‌مان وه‌ستا یه‌ك مه‌تر به چوار هه‌زار دینار ده‌كات، له كاتێكدا گه‌چ گران بووه، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت پێش شێوانی بازاڕ،له‌م گه‌شه نوێیه‌دا نرخ بۆ ده‌ستى كار دیارى بكات".
"كرێكاران ئه‌گه‌ر نرخى كاریان دیار بێت و بارى پیشه‌ى كرێكارى روون بێت، نرخى خانووش به ئاشكرا دیار ده‌بێت و فرت و فێڵ له بازاڕ نامێنێت، ئاست بۆ شێوازى كار دیارى ده‌كرێت و پێدانى ئاستیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌ندیكاى كرێكاران، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م كرێكاران ناویان ده‌نووسن تا بیمه بكرێن"كانه‌بی واى گوت.
له به‌رانبه‌ردا حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان گوته‌بێژى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان ئاشكراى كرد، ئێسته دۆخى كرێكاران باشتر بووه و هه‌لى كارى زیاتریان ده‌ست ده‌كه‌وێت له پڕۆژه‌كان، به‌وه‌یش بووژانه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
گوته‌بێژه‌كه بۆ "وشه" گوتى، "دواى ساڵى 2017 و بڕیارى خه‌رجكردنه‌وه‌ى پاره بۆ پڕۆژه‌كان، بارودۆخى كرێكاران باشتر بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانى باشتربوونى زیاتر ده‌كه‌ین، به ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان و ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى تر بۆ ئه‌وه‌ى كرێكاران سه‌رجه‌میان بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".