سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هاوبه‌شى نێوان عێراق و ئێران راى گه‌یاند، به‌رپرسانى دارایى هه‌ر دوو وڵات له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى دینار و تمه‌ن له برى دۆلار له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان به‌كاربهێنن.
یه‌حیا ئال ئیسحاق سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هاوبه‌شى عێراق و ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى راگه‌یاندووه، به‌رپرسانى بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئێران له گفتوگۆدان بۆئه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌ى دۆلار به‌كاربهێنن.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى كرده‌وه‌ته‌وه كه گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایى بۆئه‌وه‌ى له برى دۆلار، دینار و تمه‌ن له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان به‌كاربهێنن.
یه‌حیا ئال ئیسحاق دووپاتى ده‌كاته‌وه له هه‌شت مانگى رابردوودا ئێران كێشه‌ى نه‌بووه له ناردنى كاڵاكانى بۆ عێراق و ده‌ڵێ "قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردن گه‌یشتووه‌ته هه‌مان ئاستى ساڵى رابردوو كه به‌هاكه‌ى هه‌شت ملیار دۆلار".
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له‌مانگى ئایار/مایۆى رابردوو، به دوو قۆناغ ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، كه سزاكانیش كه‌رتى ئابوورى و وه‌زه‌ى ئێران ده‌گرێته‌وه، یه‌كێك له‌برگه‌كانى سزاكه پێوه‌ندى به مامه‌ڵه‌ى دۆلاره‌وه هه‌یه كه نابێت ئێران ئه‌م دراوه به‌كاربهێنێت.