به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر، پێویستى به ده‌یان ئۆتۆمبیلى جۆراوجۆر هه‌یه به زیاتر له یه‌ك ملیۆن دینار بۆ كاروبارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ییان به كرێییان ده‌گرێ.
زێبار خالید به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به "وشه"ى راگه‌یاند، به مه‌به‌ستى چالاكى و راپه‌ڕاندنى كاروبارى مین و گواستنه‌وه‌ى مین لابه‌ران بۆ شوێنى كار، پێویستیمان به 38 ئۆتۆمبیلى جۆرا و جۆر هه‌یه.
زێبار ئاماژه‌شى به‌وه دا، ئۆتۆمبیله‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستییان له‌گه‌ڵ تۆمار ده‌كرێ و هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌یه ئۆتۆمبیله‌كه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به كرێ بداته‌وه، پێویسته رۆژى دووشه‌م (دووی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری) سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له حامیه‌ى رواندز بكات بۆ وه‌رگرتنى فۆڕمى پێویست دوا مۆڵه‌تیش شه‌شی هه‌مان مانگه.
شایه‌نى باسه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى كاروبارى مین/ هه‌ولێر 38 ئۆتۆمبیڵى له جۆرى لاندكروزه‌ر و پیك ئاب ده‌بل قه‌مه‌ره‌ى پێویسته، له‌و رێژه‌یه 12 لاند كروه‌زه‌ر و 16 پیك ئاب ده‌بل قه‌مه‌ره بۆ سۆران و ده‌ورووبه‌ری هه‌روه‌ها شارۆكه‌ی چۆمان چوار لاندكروزه‌ر و 3 پی ئابى بۆ ده‌بل قه‌مه‌ره‌ى بۆ دیارى كراوه.
سنووری كارگێری شارۆكه‌ی شه‌قلاوه سێ ئۆتۆمبیل كه دوانیان لاندكروزه‌ر و یه‌كێكییان پیكئاب ده‌بل قه‌مه‌ره بۆ دیاری كراوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكروه‌زر به بڕی یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دینار و پیك ئاب ده‌بل قه‌مه‌ره 950 هه‌زار دیناری له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار و بارى مینى هه‌ولێر بۆ دیاری كراوه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى