FATF رێوشوێنی زیاتر دژ بە ئێران دەگرێتەبەر

:: PM:06:41:22/06/2019 ‌
دوای ئەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران بە مەبەست شكستی بە كۆمەكی دارایی هێناوە بۆ پڕۆژەكانی، گرووپی كاری دارایی پلان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ دژ بە تاران دەگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە سپی كردنەوەی پارە.

ئەمڕۆ شەموو 22ی حوزەیران، لە راپۆرتێكیدا ئاژانسی "بلومبێرگ" لە زاری ستیڤن منوچن وەزیری دارایی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، ئەمەریكا دەیەوێت گرووپی كاری دارایی نێودەوڵەتی رێكار و رێوشوێنی زیاتر دژ بە ئێران بگرێتەبەر لە سپی كردنەوەی پارە، بەتایبەت ئەگەر هاتوو ئێران لەو هەوڵەیدا شكستی هێنا.

زیاتر گوتی "گرتنەبەر رێوشوێنی زیاتر وەك وەڵامێك دەبێت بۆ شكستە مەبەستدارەكەی ئێران لە سپی كردنەوەی پارە و كۆمەك كردنی گرووپە تیرۆریستییەكان".

مارشاڵ بیلینگسلیا سەرۆكی گرووپی كاری دارایی رای گەیاند، پێویستە ئێران تا مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بێتە ریزی "فاتف" كە كورتكراوەی گرووپی كاری دارایی نێودەوڵەتییە بۆ رێگرتن لە هەوڵەكانی سپی كردنەوەی پارە.

FATF گروپێكی كاری دارایی نێودەوڵەتی، رێكحراوێكی حكوومییە و ساڵی 1989 دامەزراوە و 36 وڵات تێیدا ئەندامن، ئامانجیش لە دامەزراندنی بەرەنگاربوونەوە سپی كردنەوەی پارە و كۆمەك كردنی گروپە تیرۆریستییەكانە.

هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ رێگرتن لە سپی كردنەوەی پارە لەلایەن ئێران، بەشێكە لە گوشارەكانی واشنتن بۆ سەر تاران بەمەبەستی ناچاركردنی كۆماری ئیسلامی بۆ سازش و دانووستاندن و ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ لەسەر بەرنامەی ناوەكی ئەو وڵاتە كە ئەمەریكا زۆر مەبەستییەتی.


وشە - فه‌رمان سادق